Skip to the content
Menu

نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌جوگرافیاو مێژووى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم دروست ده‌كرێت

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/23، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی گۆران عومه‌رو رۆبینه‌ ئویملك ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و راوێژكارى لیژنه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كتێبخانه‌ى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ د.خه‌لیل ئیسماعیل محه‌مه‌د مامۆستاى زانكۆ له‌ كۆلێجى جیهان كۆبووه‌وه‌.
مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا بۆ دروستكردنی نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌جوگرافیاو مێژووى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.