Skip to the content
Menu

هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى شه‌هیدانی گه‌رمیان ده‌كات

هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان تاهیر نه‌جم، زیاد خه‌لیفه‌ سوڵتان، محمود محمد مه‌عروف) ده‌كات كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ گوندی ده‌ككه‌-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:
شه‌وی رابردوو له‌گوندی ده‌ككه‌-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و برینداربوون، جێگه‌ی داخه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ پۆلێك پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدو بریندار ده‌بن، به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان تاهیر نه‌جم، زیاد خه‌لیفه‌ سوڵتان، محمود محمد مەعروف) ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، پشتیوانی ته‌واوی خۆشمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
2019/12/5