Skip to the content
Menu

پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2019/12/12، پڕۆژەیاسای چاکسازی کەدوێنێ له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندكرا ئه‌مڕۆ ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراو لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌.