Skip to the content
Menu

ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌بڕیارى بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پێشنازه‌بڕیاری بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2019/12/22 به‌سه‌رپه‌رشتیی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رز ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌و نوێنه‌رانی لیست و پێكهاته‌كانی توركمان و كلدوئاشووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا منى نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان باسی له‌ گرنگیی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشنییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان كردو هیوای به‌رده‌وامی و یه‌كترقبوڵكردنی زیاتری خواست و دواتر گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی پێشنیازه‌بڕیاری بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی توركمان له‌هه‌رێمی كوردستان و دوای گفتوگۆی نێوان به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌و خستنه‌ڕوی سه‌رنج و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ناو پێشنیازه‌بڕیاره‌كه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خرابوونه‌ڕوو سه‌ره‌نجام به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شداربووی لیژنه‌كه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ په‌سه‌ند كراو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و وه‌ك یاسا ده‌ربچووێندرێت.
ئه‌م پێشنیازه‌بڕیاره‌ پێكهاتووه‌ له‌ سێ ماده‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌ك كه‌تیایدا ڕۆژی زمان و كلتووری توركمان و ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی توركمانی دیاریكراوه‌و له‌ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی له‌رێكه‌وتی 2019/12/10 خۆیندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێدراوه‌.