ڕاپۆرتی هاوبەش بۆ پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ئامادەکرا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۲/۱۲/۲۰۱۹ بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش لەسەر پڕۆژە یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، لێژنەکانی یاسایی، ناوخۆ، کاروباری کۆمەڵایەتی و کاروباری تەندروستی بە ئامادەبوونی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، لە لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پڕۆژە یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ، بەمەبەستی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەش تاوتوێ‌کران ، و لە دانیشتنی ژمارە ۱۰ی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاروایە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ۱٦/۱۲/۲۰۱۹ ئەنجامبدرێت خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.