به‌ڕێوبه‌رى گشتیى بانكه‌كانى هه‌رێم بانگهێشتى لیژنه‌ى دارایی كرا
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى بانكه‌كانى هه‌رێم و كێشه‌و گرفته‌كانى سیسته‌مى كاركردنیان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/12/2019، لیژنه‌ی دارایى و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ كازم نامیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بانكه‌كانى هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه كه له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌كه له په‌رله‌مان ئاماده‌بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بانكه‌كانى هه‌رێم به وه‌كاله‌ت شێواز‌و چۆنیه‌تیى كاركردن و سیسته‌مى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى بانكه‌كانى بۆ لیژنه‌كه خسته‌ڕوو كه له (65%) بۆ (70%)ى پاره‌ى به‌ڵێنده‌ران دراوه‌ته‌وه‌و حكومه‌ت مانگانه (10) ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رزى بانكه ئه‌هلییه‌كان ده‌داته‌وه‌و له‌ئێستاشدا له هه‌رێمى كوردستان (90) بانك هه‌یه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵك به‌بانكه‌كان و ئه‌و قه‌رزانه‌ى بانكه‌كانى حكومه‌ت بۆ پیشه‌سازیى كشتوكاڵ و بازرگانى و ئه‌وانه‌ى دراوه به هاووڵاتییان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كرا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مان پاڵپشتیى خۆى بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى سیسته‌مى بانكى له هه‌رێمى كوردستان نیشاندا‌و داوایكرد ئه‌م پرۆسه‌یه خێرا بكرێ و حكومه‌تى هه‌رێمیش په‌له بكات له وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه بازرگانییه‌كان كه زیاتر له (750) ملیار دیناره‌و ده‌ستبكرێ به‌ئیجرائاته‌كانى پێویست له‌چوارچێوه‌ى یاسادا.
جێى ئاماژه بۆ كردنه به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بانكه‌كانى هه‌رێم خستییه به‌رده‌م لیژنه‌كه له‌هه‌رێمى كوردستان (90) بانك هه‌یه، له‌هه‌ولێر (35) بانك و له سلێمانى (33) بانك و له دهۆك (22) بانك كه (6) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌م بانكانه‌دا كار ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره (28) بانكى پسپۆڕى هه‌ن تایبه‌تن به‌كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و خانووبه‌ره له‌گه‌ڵ (15) نوسینگه‌ى بانكى.