جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی جەژنی رۆژوو پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی خوشک و برا ئێزدییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدیان و جڤاتی ڕۆحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم، سەرەڕای ئەو زوڵم و زۆردارییەی کە دوژمنانی مرۆڤایەتی بەسەر ئێزدییەکانیان داهێنا، بەڵام ئەوان سەربەرزانە رووبەڕووی سەختییەکان بوونەوەو پایەو پێگەی ئێزدیایەتییان پاراست، بەو بۆنە پیرۆزەوە وێڕای هیواخواستن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئێزدییە دەستبەسەرکراوەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناو کەسوکارو خۆشەویستانیان، خوازیارین کوردە ئێزدییەکان لەسەر خاک و ئاوی خۆیان بمێنەوەو ناوچە ئێزدییەکان ئاوەدان بکرێتەوەو پێگیربن بەپایەکانی پێکەوەژیان و نیشتمان و نەتەوەکەیان.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
۱۹/۱۲/۲۰۱۹