خولی پایزەی پەرلەمان بۆ 30 رۆژى تر درێژکرایه‌وه
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كرد‌و خولی پایزه‌ى خۆیشی بۆ 30 رۆژی تر درێژ كرده‌وه.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 24/12/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی کوردستان، دانیشتنی ژماره (12)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتى بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له درێژكردنه‌وه‌ی (خولی پاییزه)ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی حوكمی برگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (7)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بهرٍێز (عوسمان علی سمایل) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان)و زیادكردنی بۆسه‌ر لیژنه‌ی (كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی).
2ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) له لیژنه‌ی (كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی)و زیادكردنی بۆسه‌ر لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان).
خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (مهم بورهان قانع) په‌یوه‌ست به (سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان) به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی برگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (49)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ر له‌خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنى ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانى كرد‌و سوپاسی ئاماده‌بوونی كرد له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ى رۆشنبیری له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگرى سه‌رۆكی بۆ ئه‌سڵی پڕۆژه‌یاساكه كرا كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، هه‌روه‌ها راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد له‌ژێر رۆشنایی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشنیازی ئه‌وه خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران كه راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌ی تایبه‌مه‌ند بكرێـته بنه‌مای گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو دواى خوێندنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پێشنیاز‌و تێبینی له‌باره‌ی بڕگه‌و ماده‌كانی پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له هه‌رێم خرانه‌ڕوو و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیریی راسپارد به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی دواین راپۆرت به‌پێی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران بكه‌ن و تاوه‌كو به‌پێی رێككاره یاساییه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئاماده بكرێت.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش خرایه‌روو، كه تایبه‌تبوو به درێژكردنه‌وه‌ی (خولی پاییزه)ی په‌رله‌مان، هیمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌كۆتایی مانگی دوانزده، خولی پایزه‌ی گرێدانی دانیشتنه‌كان كۆتایی پێدێت، به‌ڵام له‌ئێستادا چه‌ندین كار‌و پڕۆژه‌ی گرنگ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ماوه بۆ ته‌واوكردنی رێككاره یاساییه‌كانیان، له‌وانه ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای چاكسازی"، گووتیشی: "وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان داوامان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی خاڵه سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها پرسی كاره‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، بۆیه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشنیاز ده‌كه‌ین خولی پایزه له‌ساڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ درێژ بكرێته‌وه"، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 77 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ردوو په‌رله‌مانتار (عوسمان علی سمایل) له لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان و (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) له لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران و دواتر زیادكردنی ناوى په‌رله‌مانتار (عپمان علی سمایل) بۆ ئه‌ندامییه‌تی له‌سه‌ر لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی و زیادكردنی ناوى په‌رله‌مانتار (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) بۆ ئه‌ندامییه‌تی له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
به‌ر له‌خستنه‌ڕووی خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، هیمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: "به‌پێویستی ده‌زانین چه‌ند داتا‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی هه‌ردوو خولی به‌هاره‌و پایزه له‌ساڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بخه‌ینه‌ڕوو، له‌وانه 26 دانیشتنی ئاسایی و یه‌ك دانیشتنی نائاسایی ئهنجدامدراوهو 4 یاسا‌و 16 بڕیار پهسندكراون و زیاتر له 27 پڕۆژهوپێشنیازه یاسا‌و بڕیار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و چوار بیرۆكه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران خراونه‌ته‌ڕوو".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: "له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا داتا‌و زانیاریی ته‌واو له‌باره‌ی رێژه‌ی ئاماده‌بوون له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران و رای گشتی ده‌كه‌ین".
پاشان به‌پێى دوا خاڵی به‌رنامه‌ی كار بیرۆكه‌ی (مهم بورهان قانع) په‌یوه‌ست به(سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان) خرایه‌ڕوو و تیایدا رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی ئابووریی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێشخستنی ئابووریی ده‌وڵه‌ت دروستده‌كات و ده‌بێـته‌هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و بازاڕ‌و دروستكردنی هه‌لی كاری زیاتر"، راشیگه‌یاند: "ئه‌زموونی كۆریای باشوور له‌وباره‌یه‌وه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ره به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سروشت و شێوازی ئیداره‌دانی داهاته‌كان و ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردوو كۆریای باشوور‌و كۆریای باكوور به‌راورد بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور سیاسه‌تێكی ئابووریی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان به‌باشی جێبه‌جێكردووه ئه‌وا پێشكه‌وتنی ژێرخانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتى چه‌ندین هێنده‌ی كۆریای باكووره له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی سامانی سروشتی له‌كۆریای باكوور زیاتره".
په‌رله‌مانتار مهم بورهان قانع هه‌ر له بیرۆكه‌كه‌یدا چه‌ندین داتا‌و ژماره‌ی تایبه‌ت به ئابووریی كۆریای باكوور‌و كاریگه‌ریی سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان خسته‌ڕوو.
دواتر له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه داوا په‌رله‌مانتار مهم بورهان قانع كرا كه راپۆرتی بیرۆكه‌كه‌یان به‌نووسراو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن تاوه‌كو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران بكرێت.
به‌ر له‌كۆتاییهێنان به‌دانیشتنه‌كه هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: "له 2020/1/5 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌كاره‌كانی یاسادانان ده‌كاته‌وه‌و داواشی له لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كرد كه تاوه‌كو 2020/1/8 راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌نیوه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی 2020 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ئه‌نجام بدرێت و به‌مجۆره كۆتایى به دانیشتنه‌كه هێنا.