سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/12/17، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ى خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له ئۆلریگ شانوون باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێڕاق كرد
له‌دیدارێكی نێوانیاندا به‌درێژی باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه دیپلۆماتكارانی وڵاتان هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان، دیاره هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌و یه‌كتری قبوڵكردن و جیاوازی و فره كلتووریی و ئارامییه‌یه كه له كوردستاندا هه‌یه"، هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی ئه‌و یاسایانه‌ی كرد كه پارێزگاری له مافی ژنان و ئازادییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌و یاسایانه كرد كه له‌ماوه‌ی ئه‌م وه‌رزه تهشریعییهدا ده‌رچوون و په‌یوه‌ندییان به بارودۆخ و ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی دۆخی ئه‌و هه‌زاران ئاواره‌یه‌ی كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕوویان كردۆته هه‌رێمى كوردستان و رایگه‌یاند: "به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئاین و زمان مامهمهڵهیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كان له‌هه‌ر شوێنێكی عێراق مه‌ترسی كه‌وتبێته سه‌ر ژیانیان هانایان بۆ كوردستان هێناوه.
لای خۆیانه‌وه ئۆلریگ شانوون باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌عێراق سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه خستیانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها هیوا سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆاست له ئه‌رك و كاره پهرلهمانییهكانیدا.