له‌باره‌ى چاكسازى لیژنه‌ى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى شه‌هیدان كۆده‌بێته‌وه
بۆ تاوتوێكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه له‌سه‌ر پێشنیازه یاساى چاكسازى ،ڕۆژی سێشەممە ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سەرپەرشتی سوسه‌ن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكاران لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه عه‌بدوڵا حاجى وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێم و بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزیری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و بەختیار فەرەج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى دیوانی وەزارەت ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه پێشنیازى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستانه ــ عیراق كرا.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردولا تێبینى و سه‌رنجه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر بڕگه‌و مادده‌كانى پڕۆژه پێشنیازهكهى چاكسازى خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پێشنیازه یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى لیژنه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه تاكو لیژنه‌كه له‌كاتى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه به ته‌واوى تێبینى و سه‌رنجه‌كانیان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكه‌ن.