له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای چاكسازى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه
به‌مه‌به‌ستی راوێژكردن و ئاڵوگۆڕكردنى راوبۆچوونه‌كان له‌ڕووى یاساییه‌وه، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩/١٢/٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رێڤینگ محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك لەئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یاسایی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق، هه‌ریه‌ك له لیوا كاوه ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و عه‌میدى مافپه‌روه‌ر هێرش ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌ك نوێنه‌رانى یاسایی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌و مادانه كرا كه‌تایبه‌ت بوون به چاكسازى له‌لیستى خانه‌نشینیى سه‌ربازى و پاكسازى له پله سه‌ربازییه‌كان و پێدانى ده‌رماڵه و ئیمتیازاتى سه‌ربازى له‌ناو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا.
له‌به‌شێكى تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕاكانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى پله سه‌ربازییه‌كان و دانانى میكانیزمى خانه‌نشینى له چوارچێوه‌ى یاسا ئاڵوگۆڕ كرد.