Skip to the content
Menu

ليژنەی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ دۆخى هێزەکانی پێشمەرگە ده‌كات

دوای پێكهێنانی دوو لیژنه‌ى لاوه‌كی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنى مه‌یدانیى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، رۆژی شەمە ‌2019/12/7، شاندێكی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرۆكایه‌تیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئه‌ندامییه‌تیى حیکمت محمد عه‌بوزێد ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ سەردانی پێشمەرگەکانی فەرماندەی دهۆک و لەشکری رۆژى لە روژئاوای دیجلەو زوماری سەر بەفەرماندەکانی زێرەڤانیى كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ش 2019/12/8، شانده‌كه‌ سەردانی لیوای ٤ی زێرەڤانیی لەسەررێگه‌ی موسڵ و فەرماندەی سپیلکى میحوەری سەرپەرشتیی لە ته‌لسقف کرد.
لیژنەی دووەم بەسەرۆكایه‌تیی عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنە و ئه‌ندامییه‌تیی رزگار محمد بڕیاردەری لیژنەكه‌و باڵامبۆ محمد ئەندامی لیژنەكه‌ سەردانی خانەقین-ى کردو لیوای 5ی پێشمەرگەو فەوجێکی لیوای 16و لیوای 4 و سەنگەره‌كانی پێشمەرگەیان له‌ کۆلەجۆ بەسەر كرده‌وه‌.
مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانى هه‌ردوو لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كه‌ بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونه‌ لە بارودۆخ و پێداویستییەکانی هێزه‌كانی پێشمەرگە بەهۆی هاتنی وەرزی زستان، هەروەها گوێگرتن لە داواکارییەکانیان و گەیاندنی به‌لایەنی پەیوەندیدار.