لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى پێشوازيى له وه‌زیرى ئه‌وقاف كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/12/9، لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بریارده‌رو ئه‌ندامانى لیژنه‌كه له‌هۆڵى لیژنه له‌ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیى له د.پشتیوان صادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیرى ئه‌قاف وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەو پێشوازییه‌ی لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە لێی کرا پوختەیەکی له‌بارەی كار‌و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف پێشکەشكرد، هه‌روەها ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانى لیژنه كومه‌ڵێك راو سه‌رنج و پرسیاریان ئاراستەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی کرد لەبارەی ئەو بابەتانەی کە تایبەتمەندن بەکاروباری ئاینی و له‌لایه‌ن وه‌زیری ئەوقاف وهڵامدرانەوه.
له كۆتاییشدا به‌مه‌به‌ستى زیاتر به‌رەوپێشچوونی پێكه‌وه‌ژیانى ئاینى له هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ئاماده‌یى خۆى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نێوان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ربڕى.