Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى دارایی و وه‌زیری دارایی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆبوونەوە‌

به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنى سه‌رنج و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2019/12/23، لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و‌ ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە به‌ئاماده‌بوونى د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی و ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و بریكارى وه‌زیرى دارایی به‌وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ژمێریارى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینیى هه‌رێم كۆبووه‌وه.‌
له‌ كۆبوونه‌وەکەدا لیژنه‌كه‌ راوبۆچوونى وەزارەتی داراییی حکومەتی هەرێمی کوردستانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ــ عیراق وه‌رگرت.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەدا‌ وه‌زیرى دارایی و شاندی یاوه‌رى سه‌رجه‌مى ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساكه‌یان خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ش ئه‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ى هه‌یان بوو ئاراسته‌ى وه‌زیر و ستافه‌كه‌یان كرد.
ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دادپه‌روه‌رى له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌به‌رژوه‌ندیى گشتى و رێكخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینى و مووچه‌و ماف و ئیمتیازاتەکان، وابڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌مه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌وه‌زیرى ناوخۆو شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی كۆببنه‌وه.