Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى شه‌هیدان سه‌باره‌ت به‌ چاكسازى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى قوربانیانی جینۆساید كۆبووەوه‌

به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌داخوازییه‌كانیان و وه‌رگرتنى تێبینى و سه‌رنجه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ ٢٣/١٢/٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى سوسن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید كۆبووه‌وه.‌

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى ئه‌و رێكخراوانه‌ ته‌واوى سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ــ عێراق ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرد.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى كرا كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌وانه‌وه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ لیژنه‌كه‌ پڕۆژه‌یاساى چاكسازیى بۆ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كان روونكرده‌وه‌و پێیانڕاگه‌یاندن كه‌ مه‌به‌ست لێى رێكخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لیستى مووچه‌و ماف و ئیمتیازاته‌كانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌وان و دڵنیاییان دایه‌ رێكخراوه‌كان كه‌ داكۆكیكارى ئه‌وان ده‌بن له‌نوسینى راپۆرتى لیژنه‌كه‌یان و له‌كاتى گفتوگۆكان له‌هۆڵى په‌رله‌مانى كوردستاندا.