لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ته‌كان ئه‌نجام ده‌دات
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ى ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستا كۆبۆوه.
له‌م گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ى پڕۆژه پێشنیازى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان ـــ عیراق كرا، كه ئه‌ندامانى لیژنه‌كه تێبینى و سه‌رنجه‌كانى خۆیان خسته‌ڕوو.
لهبهشێكى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ ئه‌و پڕۆژه پێشنیازانه كرا كه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌ى كراوه‌و ئه‌ندامانى لیژنه تاوتوێى چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى راپۆرت كرد تاكو ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێى ئه‌و نوسراوانه كرا كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت و هاوڵاتیان ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراون.
لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ندامانى لیژنه‌كه تاوتوێى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى كرد له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانیان بێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌كه بڕیاریدا رۆژى ٢٢-٢٣ی ١ی ٢٠٢٠لیژنهى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت په‌یوه‌ست به‌خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و لایه‌نه حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام بده‌ن.