Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى وزە راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى به‌قاچاغ بردن نه‌وت ئاماده‌ ده‌كات

بۆ تاوتوێكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرت له‌سه‌ر به‌قاچاغ بردنى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى حمه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكاران لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبۆوه.‌

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یبوو تاوتوێى ئاماده‌كردنى راپۆرتى پێشنیازه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێندراوه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـــ عیراق.

هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دواى وه‌رگرتنى راو سه‌رنجى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساییه‌كه‌ و گفتوگۆى ئه‌ندامان و راوێژكردن به‌ راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ راپۆرتى خۆى نوسیه‌وه.‌

له‌ كۆتاییشدا لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا راپۆرته‌كه‌ ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.