لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن و دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، رۆژی 2019/12/9، شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌و یاوه‌ریی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن دانا عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌ساڵح وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن پێشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا شاندی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان وێڕای پیرۆزباییكردن له وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه باسیان له دروستكردنی په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه‌كه‌یان و وه‌زاره‌ت كرد‌و هیوایان خواست كه ئه‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كاروباره‌كانی یه‌كتر له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كێشه و گرفتى چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له رووی رێگه‌وبانه‌وه گه‌یانده وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئه‌ویش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى دا.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/12/11، شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌هجه‌ت عه‌لى ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامییه‌تی ڤاهر محه‌مه‌د عه‌لی بڕیارده‌رى لیژنه‌كه و به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌كه سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شوكرى سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا وێڕای پیرۆزباییكردن له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان باسیان له دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه‌كه‌یان ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كرد‌و ئومێدیان خواست كه هه‌ماهه‌نگی و راوێژ هه‌بێت له‌نێوانیاندا بۆ زیاتر ئاسنكاریی كاره‌كان و ئه‌مجۆره دیدار‌و كۆبوونهوانهوانهش به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا له‌به‌ر گرنگیی بابه‌ته‌كه باس له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای ژماره (4)ى ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرا‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته ئه‌م یاسایه به‌جۆرێك هه‌موار بكرێته‌وه كه ئاسانكاریى زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا بكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت.