لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان كۆده‌بێته‌وه
به‌مه‌بەستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای ده‌رمانسازان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2019/12/9، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان كۆبووه‌وه.
ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له گفتوگۆ و گه‌نگه‌شه‌كردنی هه‌مواری یاسای ده‌رمانسازان كه‌پێشتر سه‌ندیكا به‌نوسراوێك داوایان له لیژنه‌ی ته‌ندروستی كردبوو تیایدا ئاماژه‌یان به‌زه‌روره‌تی هه‌مواره‌كه كردبوو، بابه‌ته‌كه گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ركرا، هه‌روه‌ها کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بەدەرمان و دەرمانسازان تاووتوێ کرا.