لیژنه‌ی ته‌ندروستی ڕاپۆرتی خۆى له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پێشنازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/12/11، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.صباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له‌ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌ئه‌م پڕِۆژه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و له‌دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی له‌ڕێكه‌وتی 2019/12/4 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێدراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌ش و ماده‌و بڕگه‌كه‌كانى پێشنیازه‌یاساكه خوێندرایه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو راِی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر وه‌رگیراو به‌شێكی زۆری ڕاپۆرته‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و گۆڕانكاری له‌هه‌ندێك ماده‌و بڕگه‌دا كرا‌و بڕیاره ڕاپۆرته‌كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ى داهاتوو 2019/12/12 كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی و كاروباری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه ئه‌نجام بدرێت.