Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان تاوتوێ ی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن

 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، سەرلەبه‌یانی ئه‌مڕٍۆ چوار شه‌ممه‌ ١٨/١٢/٢٠١٩ لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌ر په‌رشتی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتو گۆ كردن له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه‌ و خوێندنی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌، ئه‌ندامان و به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رنج و تێبینی و ڕای خۆیان له‌سه‌ر مادده‌كان خسته‌ ڕوو و بڕیاریان دا به‌ ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی بكىن .

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا و یاداشت و داواكاریانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ و ئه‌ندامان كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچونه‌كانی ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵام بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌بستی به‌دوا داچون و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان.