Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاروبارى لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ١٩/١٢/٢٠١٩، لیژنه‌ى ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شاخه‌وان ره‌ئوف سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ ڕاو سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ماده‌ به‌ماده‌ی پڕۆژه‌كه‌ خسته‌ڕوو و ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده‌ كردو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.

ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا و داواكاری و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رو كاری پێویست.