Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی چه‌ند كۆلێژێك ده‌كات

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/23، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌رَی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌بواری په‌روه‌رده‌یی تاووتوێ كرد .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌نجامی به‌دواداچوونی دوو لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ چه‌ند كۆلێژێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین خوێندراوه‌نه‌وه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌ك ئه‌نجامیاندابوو، بڕیاریشه‌ سه‌ردانیكردن و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وام بن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و سكاڵاو داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كرابوون له‌لایه‌ن بڕیارده‌ری لیژنه‌ خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنییان.