Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌پێشنازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پێشنازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/12/11، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ماده‌ به‌ماده‌و بڕگه‌ به‌بڕگه‌ی پێشنیازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان خوێندرایه‌وه‌و گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كراو له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پێشنیازه‌یاساكه‌ خرانه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى له‌ ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌دا جێگه‌یان بكرێته‌وه‌.
پێشنیازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و له‌دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی له‌ڕێكه‌وتی 2019/12/4 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێدراوه‌.