Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان بۆ تاووتوێکردنی چەند پرسێک کۆبووەوه‌

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاروباری لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٧/١٢/٢٠١٩، لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەى کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ھاووڵاتییانه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆکردن ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوه‌ هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌و ئەوانەی تریش ئاراستەی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران بۆ بەدواداچوون و کاری پێویست.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەردانی لیژنەكه‌ بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و دەستەی وەبەرھێنان بۆ ئەندامانی لیژنەكه‌ باسکرا.
لەکوتاییشدا بەمەبه‌ستی بەدواداچوون لیژنە بریاردرا بەپێکھێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ سەردانیكردنى ئەو زانکۆو پەیمانگه‌یانه‌ى کە بەڕێگه‌ی دەستەی وەبەرھێنان مۆلەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان پێدراوە.