هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی کڵیساکانی بەریتانیاو ئەمریکا کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له پهرلهمانى كوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کڵێساکانی بەریتانیاو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی مارکا سیارێلی کرد.
لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە ڕۆڵی شاندەکە کرد کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو و لەسەروبەندی هەڵگیرسانی جەنگ لە دژی داعش خزمەتێکی بەرچاوی مادی و مەعنەویی ئەو ئاوارانەیان کردووە کە پەنایان هێنابووە بەر هەرێمی کوردستان. لە تەوەرێکی تردا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەو پێکەوەژیانی ئاشتیانە کرد کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیەو رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان موڵکی سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانەو هەموویان بەپێی یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥ی پەرلەمانی کوردستان مافیان پارێزراوە، پاشان تیشکی خستەسەر ڕۆڵی پێکهاتەکان بەتایبەت پێکهاتەی کریستیان کە هەمیشە لەجومگەکانی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کارایان هەبووە، لە دەستووری هەرێمی کوردستانیش مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکان بە گرنگییەوە لەبەرچاو دەگیرێت.
لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان کرد بۆ ڕوونکردنەوەکانی و سەرسامیی خۆیان بەو پێکەوەژیانەی نێوان سەرجەم ئاین و نەتەوەو پێكهاتهکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەڵێنیشیاندا نزا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن لە رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر تیرۆریستانی داعش و بەردەوامیش بن لەهاوکارییە مادی و مەعنەوییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان.
له كۆتایی دیدارهكهدا جێگرى سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بهرامبهر بهو ماندووبوون و هاوكارییه مادى و مهعنهوییانهی پێشكهش بهئاوارهكانیان كردووه قهڵغانی پهرلهمانی كوردستانى پێشكهش به شاندی میوان كرد.