Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کرد

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۰/۱۲/۲۰۱۹ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ماڕتن ڤیتێک باڵیۆزی چیک لە عێراق و میکال سڤۆبۆدا کۆنسوڵی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرد، لە تەوەرێکیتردا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە دۆخی ناسەقامگیری عێراق کرد کە لە ئێستادا بە هۆی خۆپێشاندانەکان لە ڕەوشێکی خراپ دایە ، ئەمەش مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشی زیاتر کردووە، هاوکات باسی لە گرنگی هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە عێراق هەیە، لە لایەکیترەوە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختی لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی چیک کردەوە و گۆڕینەوەی زانیاری کاری پەرلەمانی و سودوەرگرتن لە ئەزموونی کاری پەرلەمانی وڵاتی چیکی بە گرنگ نیشاندا .

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی چیک لە عێراق خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە بۆ یەکەم جارە سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات، هاوکات نیگەرانی خۆیانی بەو دۆخەی ئێستای عێراق و ئەو توندوتیژیانەی کە بەرامبەر خۆپێشاندەران دەکرێت خستەڕوو، لە درێژەی وتەکانیدا باڵیۆزی چیک لە عێراق ڕایگەیاند چیک بەشدارە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و کۆماری چیک بە گرنگیەوە دەڕوانێتە سەقامگیری عێراق و بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەدان بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان.