Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا کریستیانەکان کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیانە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، جوانترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانمان لە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەربەرن. هەرێمی کوردستان بە درێژایی مێژوو لانکەی پێکەوە ژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی کریستیان و هەموو ئەو ئاوارە کریستیانانەی کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، و هەرواش دەمێنێتەوە، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە کە ئەم سەقامگیری و پیکەوە ژیان و فرەنەتەوەیی و ئایینیەی کوردستان بپارێزن و ئەو نموونە جوانەی لە کوردستان هەیە پەرەی پێبدرێت. جارێکیتر پیرۆزبایی ئەو جەژنەتان لێ دەکەم، هەمیشە لە ئارامیدا بن.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٤/١٢/٢٠١٩