پرسه‌نامه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز
![](/media/4607/hemin_hawrami_deputy_speaker_kurdistan_parliament.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132202761190000000)
هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووتری بزوتنەوەی ئیسلامی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی رابه‌رى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان
بەڕێزان ئه‌ندامانى مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی
به‌ڕێزان خانه‌واده‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز
بەداخ و پەژارەیهكی زۆره‌وه هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز رابه‌رى پێشووترى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان‌مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین و لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبووریی ھەموو لایەک بدات و خوالێخۆشبووش بخاتەبەر دلۆڤانی خۆی.
"انا للە و انا الیە را‌جعون"
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2019/12/10