Skip to the content
Menu

په‌رله‌مان خاڵێكی ترى بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/12/10 زیاد كرد

دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بانگهێشتێكدا ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (9)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/12/10 له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ ئاگادار كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ى راگه‌یاند كه‌ بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه‌بڕیارى (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان)، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌مه‌ 2019/12/10 زیاد كراوه كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ قسه‌كردن و تاووتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتیمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان.