په‌رله‌مانتاران ڕاده‌هێنرێن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كارا به هاوڵاتیانه‌وه
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی ( پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی NDI ) وۆرکشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی خوله‌كه 19_20/ 2/ 2019 به‌شداربوان ڕاده‌هێنرێن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و بتوانن ئه‌و پڕۆژه یاسانه په‌سه‌ند بكه‌ن كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه ,
هه‌ر وه‌ها باس له ڕۆڵی گرنگی ته‌كنه‌لۆژیا و میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایتیه‌كان ده‌كرێت كه ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌به‌ستێته‌وه به هاوڵاتیان و ئاگاداری دۆخی گوزه‌رانیان ده‌بن .
پێویستە بوترێت بابەتەکانی خولەکە لەلایەن کۆنگرێسمانی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا ستیڤ دریهاوس دەخرێنە روو.