به‌یاننامه‌ى لیژنه‌ی كاروبارىی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ى سێ گۆڕى به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفاله‌كان له سه‌ماوه
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ى سێ گۆڕى به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نفالكراوى كورد له سه‌ماوه، لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
پاش ۳۱ساڵ لە زیندەبەچاڵکردنیان، دوێنی لەلایەن تیمی پشکنینی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سێ گۆڕی بەکۆمەڵی تر لە سەماوە دۆزرانەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تاوانی ئەنفال لە دژی خەڵکی کوردستان، ئێمە وەکو لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان وێڕای هاوخەمیمان بۆ کەس و کاری قوربانیان ڕایدەگەیەنین دۆزینەوەی ئەو گۆڕەبەکۆمەڵانە بەڵگەیەکی تری تاوانی جینۆسایدە لە دژی خەڵکی کوردستان کە پێویستە هەموو جیهان بە گرنگییەوە لە دڕندەیی ئەو تاوانە بڕوانن، بۆیە داواکارین لە حکومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق پابەند بێت بەقەرەبووکردنەوەی کەس و کاری قوربانیانی جینۆساید‌و بەپێویستیشی دەزانین لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێندرێت لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتی پیرۆزی قوربانیانی جینۆساید‌و هێنانەوەیان بۆ زێدی خۆیان .
لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی
له پەرلەمانی کوردستان
۲٤ی تەمووزی ۲۰۱۹