راپۆرتی كۆتایى لهسهر پێشنیازی ههموارى یاسای ئهنجوومهنی پارێزگاكان ئاماده دهكرێت
بەمەبەستی گفتوگۆکردنى سەرجەم پێشیازەکانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پاشنیوهڕۆى ئهمڕۆ یهكشهمه 7/7/2019، هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لیژنەی كاروبارى یاسایی و بە سهرپهرشتیى سەرۆک و جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی هەردوو لیژنەکە بەڕێوەچوو، سەرجەم ئەو پێشنیازانە تاووتوێ کران کە ئەمڕۆ ۷/۷/۲۰۱۹، لە میانەی دانیشتنی ئاساییی ژمارە ۱۱ی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، یەک بهیەکی مادەکانی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاساکە تاووتوێ کران و سەرجەم تێبینییەکانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لەبەرچاوگیران، بڕیاریش وایە سبەی دووشەممە کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواری یاساکە بدرێت.