سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی كوژرانی دیپلۆماتكارهكهی توركیا ده‌كات
سه‌باره‌ت به رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2019 كە لەریستۆرانتێكی نزیك كونسوڵخانەی هەولێر روویدا و به‌هۆیه‌وه دیپلۆماتكارێكی كونسوڵخانه‌ى توركیا كوژرا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا ئیدانه‌ى كوشتنی دیپلۆماتكاره‌كه ده‌كات و داواى ده‌ستگیركردنی تاوانكاران ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بەتوندی ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین کە لەئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا‌و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بەپەلە تاوانکاران دەستگیر بکەن و بە سزای یاساییان بگەیه‌نن.
پەرلەمانی کوردستان ئەوجۆرە رووداوانە بەهەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاری كوژراوه‌كه و كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/7/17