سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات
له‌دیدارێكى نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرایه‌وه‌و دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی ته‌مووزی 2019، د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی له د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له‌دیدارێكدا د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق به‌ناوی خۆى و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌پۆسته‌كه‌ی و باسی له گرنگیى پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆشی بۆ كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت له‌كاتی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ى كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چن و په‌یوه‌ندییان به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق كرد و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان چاودێریی وردی ئه‌م یاسایانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه‌و ده‌شخوازین ویست و ماف و داخوازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:"وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان پیشتیوانی له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی چاكسازی و زه‌مینه‌سازی یاساییان بۆ ده‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتیشدا چاودێریكی وردی كاره‌كانى حكومه‌ت ده‌بین و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی زیاترى خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمه‌كه‌ماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسیى ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌دیالۆگ و له‌رێگه‌ی ده‌ستوور كرایه‌وه به‌تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ى ده‌ستوور تایبه‌ت به‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم.