سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی كۆمارى پۆلۆنیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی ته‌مووزی 2019 د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، پێشوازیی له ماچێی لانگ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری پۆلۆنیا بۆ ئاسایش و كاروبارى سیاسیی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ئه‌مریكا و بێئاتا پێنكسا باڵیۆزی پۆلونیا له به‌غدا و دۆمینیك موشیاو كۆنسوڵی گشتیی پۆلۆنیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا ماچێی لانگ جێگری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ى خۆشحاڵیی خۆشی به‌بوونی ئافره‌تێك له‌و پۆسته باڵایه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌كاره‌كانیدا و خۆشحاڵیی خۆشی به‌بوونی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ى جیاواز له‌نێو په‌رله‌ماندا نیشاندا‌و سه‌رسامیى خۆشی به‌رامبه‌ر به‌خواستى خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادى و دیموكراسی و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان نیشاندا.
هه‌روه‌ها باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى پۆلۆنیا كرد‌و جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگی و پێویستیى پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه به‌جۆرێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت و ستایشی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ له‌باوه‌شگرتن و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره‌كان كه سه‌ره‌ڕای بوونى قه‌یرانی ئه‌منى و دارایى توانیان شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن و هاوكارییان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببنه‌وه، ئاماده‌یی خۆشیانی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.