سکرتێری پەرلەمان پێشوازی لە ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازی کرد
سهعات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۱٦/۷/۲۰۱۹ ، بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پاڵپشتیکردنیان، منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازی کرد.
لە دانیشتنێکدا تیشک خرایەسەر بابەتی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کە نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیانە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو نیودەوڵەتیش.
لەلایەن خۆیەوە دلێر محهمهد سەرۆکی شاندی ڕێکخراوەکە سوپاسی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەیان و بە نمونەی ئافرەتی سەرکردەی وەسفکرد کە لە ڕابردوودا بوێرانە توانیویەتی لە پرسە نیشتیمانییەکاندا ڕۆڵی باڵایان هەبێت و لە پێگەی ئێستاشیدا وەکو سکرتێری پەرلەمانی کوردستان کە لە پێکهاتەی تورکمانە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان بە گرنگ وەسفکرد.
له بهرامبهردا منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ کرۆکی کاری ڕێکخراوەکە کەخۆی لە پاراستنی ئاشتی دهبینێتهوه کردەوەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازی ڕێکخراوێکی ناحکومییەو هاوکات ئەندامی ڕێکخراوی ئاشتیی نێودەوڵەتییەو نوێنەرایەتیی ئەو ڕێکخراوەش دەکات لەهەرێمی کوردستاندا.