سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە قوتابی مەنسوور قادر یەکەم له‌سەر ئاستی هەرێم کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 9/7/2019 د.ڤالا فەرید ئیبراهیم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی منی نبی قه‌هوەجی سکرتێری پەرلەمان له نوسینگه‌ى خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد لە قوتابی مەنسوور قادر یەکەمی سەرئاستی هەرێمی کوردستان لەپۆلی ١٢ی زانستی و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانى.
له دیدارێكدا كه نزار مەلا عبدالغفار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی قوتابی مەنسوور قادر و یاوه‌رانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و پیرۆزباییكردن لێی بەبۆنەی بەیەکەم دەرچوونی لە پۆلی ١٢ی زانستی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە قۆناغەکانی خوێندنی داهاتووی و ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی له قواتبییه‌كه و خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەو پلە بەرزە.
له به‌رامبه‌ردا قوتابی مه‌نسوور قادر و كه‌سوكاره‌كه‌ى زۆر سوپاسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیان کرد بۆ ئەو پێشوازی و گرنگیدانه بەجۆشەیان و قوتابی مه‌نسوور-یش بەڵێنیدا کە هەمیشە بەوپەڕی لە خۆبردووییەوە درێژە بەقۆناغەکانی خوێندنی داهاتووی بدات بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا به‌و بڕوانامه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت خزمەتى هەرێمی کوردستانى پێبكات.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە قوتابی مەنسوور قادر نەوەی ئەنفالە و خەڵکی شارۆچکەی هەریرە و توانیی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت لە پۆلی ١٢ی زانستی بە کۆی نمرەی ٩٩.٤٣ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.