شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی ته‌مووزی 2019 د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازییان كرد له شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی.
له‌دیدارێكدا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌پۆسته‌كانیان و هیوای سه‌ركه‌وتنى بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان خواست و پشتگیریی ته‌واوى خۆیانى بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به گرنگیی رۆلی په‌رله‌مان له‌ده‌ركردنی یاسا‌و چاودێریكردن و به‌دواداچوونى كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌سه‌ندكردنی بودجه كرد‌و ئومێدی خواست كه ئاراسته‌ی كاركردنی په‌رله‌مان له ئاست به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردن به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت ، هه‌روه‌ها بوونی ئۆپۆزسیۆنیشى له‌ناو په‌رله‌مان به نیشانه‌ی دیموكراسی و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م هه‌رێمه‌و په‌رله‌مانی كوردستان زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌رله‌مان مولكی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
لای خۆیه‌وه د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاسی شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان و پشتیوانیكردنیان له په‌رله‌مانی كوردستان و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی په‌رله‌مانیشی بۆ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كارده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی زیاترى خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌كه‌مان و په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌و یاسایانه‌ش كرد كه په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ریده‌كات و رایگه‌یاند په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونی یاساییان بۆ ده‌كات.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له چۆنیه‌تیی به‌یاساییكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاری سه‌ره‌كیی په‌رله‌مان له‌ڕووی چاودێریكردن و به‌دواداچوون و دیپلۆماسیه‌تی په‌رله‌مانی كرد.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه.