Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى كشتوكاڵ داواكاریى جووتیارانى داره‌شه‌كران ئاراسته‌ى حكومه‌ت ده‌كات

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌نوسراوى فه‌رمى داواكارى و كێشه‌و گرفته‌كانى جووتیارانى داره‌شه‌كران-ن ئاڕسته‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریی په‌رله‌مانى كوردستان كرد، سه‌عات (10)ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/7/2019، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عوسمان عه‌لى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانى جووتیارانى شاره‌دێى داره‌شه‌كران، لیژنه‌ بڕیاریدا كه‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كێشه‌و داواكاریى جووتیارانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگه‌یه‌نێته‌ حكومه‌تى تازه‌.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ بڕیاریدا له‌رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆببێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هاوكاریى جووتیارانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكرێت كه‌ كه‌مپى داره‌شه‌كران له‌سه‌ر زه‌ویى جووتیاران دروستكراوه‌.