لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/7/2019، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه کۆنووسی پوختەی دانیشتنی پێشووى لیژنەكه لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەكه‌وه خوێندرایەوە، دواتر ئەو نووسراو و داواكاری و سکاڵایانەی لەلایەن دامودەزگاکان و ھاووڵاتییانەوە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو دوای تاووتوێ كردنیان کاری پێویستیان لەسەر کراو ئەو نووسراوانەشی پێویستییان بە وەڵامدانه‌وه هه‌بوو وەڵام درانەوە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجامی سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی لیژنە بۆ پارێزگای ھەولێر به‌مه‌به‌ستی به‌دواچوون بۆ کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان خرایەڕوو و بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێندرێت بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەم کێشەیە بۆئه‌وه‌ى چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە.