لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم یه‌كه ئیدارییه‌كانی كه‌ركوك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
رۆژی پێجشەمە ٤/٧/٢٠١٩، شاندێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانى دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرۆکایەتیی جوان ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، سەرەدانی نوسینگەی کەرکووکی پەرلەمانی کوردستانیان لە قەرەھەنجیر کرد.
له دیدارێكدا بەرپرسی نوسینگەکە وێڕاى به‌خێرهێنانى شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆیانی به‌سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ قه‌ره‌هه‌نجیر دەربری و باسىيان لە رەوشی نائاسایی پارێزگای کەرکوک کرد و ئاماژه‌ی به‌و ئاستنەگ و به‌ربه‌ستانه كرد کە بۆ ئەوان دێنە پێش لە بەڕێکردنی کاری نوسینگەكه‌یان.
لای خۆیه‌وه سەرۆکێ لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان بەلێنیدا کەھاوکار و پشتیوانیان بێت بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان و جه‌ختى له‌سه‌ر ھەماھەنگیى زیاتر‌و کاری پێکەوەیی له‌نێوان لیژنه‌كه‌یان و نوسینگه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان له‌و شاره كرده‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان لەگەڵ بەرپرسی ھەندێ لەیەکە کارگێڕییه‌كانى پارێزگای کەرکوک کە سەر بەحکومەتی ھەرێمی کوردستانن کۆبووه‌وه، له‌وانه بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک و بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکوک و بەڕێوەبەری بنکە تەندروستییەکانی کەرکوک و نوێنەری جووتیارانی کەرکوک و بەرپرسی ئەنجوومەنی گوندی بارزان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چونیەتیی ئیش‌کردنی ئەو یەکە ئیدارییانەو کێشەو کەموکوڕییه‌كانیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
لای خویانەوە بەرێوەبەرانی یەکەی ئیدارییەکان نیگەرانی و رەخنەی خۆیان لە حکومەتی بەغدا و حکومەتی ھەرێم بە لیژنەکە راگەیاند و ئەندامانی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان داوای ھاوکاری و ھەماھەنگییان لە بەڕێوەبەرەکان کرد و بەڵێنی پشتیوانی و ھاوکارییان پێدان داوایان لێ‌كردن کرا کە بە راپۆرت و ئامار ئەو زەروزیانانەی کە بەر کوردانی ئەو ناوچانە کەتوون بەلیژنەکە بگەیه‌نن بۆئەوەی كارى لەسەر بکەن و بگەیه‌نن بە لایەنی پەیوەندیدار.
هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد لەکەرکووک كۆبوونه‌وه و رۆژنامه‌نووسان رەوشی کارکردنی خویان بۆ لیژنەکە باسکرد کە ئەوان وەک ڕۆژنامەنووسی کورد تووشی زۆر پێشێلکاری و ناحەقی دەبن لەکاتی کارکردنیاندا، دا‌واشیان لە لیژنەکەى په‌رله‌مان کرد ھەوڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاررەسەرکرنی کێشەكانیان.
لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتای‌یان بەسەردانەکەیان ھێنا