لیژنەی ته‌ندروستی له به‌دواداچوونه‌كانى بۆ گرفتی ده‌رمان به‌رده‌وامه
ڕۆژى پێنجشەمە 2019/7/4، لیژنەی دەرمان كه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیى پێكهاتووى لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌و تایبه‌ته به‌گرفته‌كانی ده‌رمان، بەسەرۆکایەتیى زانا مه‌لا خالید و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌شارى سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری بەشێک لەکۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی له سنووری ئه‌و پارێزگایه کۆبووەوە.
کۆبونەوەکە لەسەر داوای لیژنەی دەرمان بوو بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسەکانی تایبەت بەدەرمان لەھەرێمی کوردستان و تیایدا نوێنەری کۆمپانیاکان کێشەو گرفتەکانی خۆیان خستەڕوو، دواتر له‌لایه‌ن لیژنەكه داوا له کۆمپانیاکان كرا كه ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی ھێنانی دەرمان و چۆنیه‌تیی کۆگاکردن و ھەڵگرتنی و نرخه‌كه‌ی بدەن و سه‌رجه‌م پرسه‌كان گفتوگۆی پێویستیان له‌سه‌ر كرا‌و ده‌ستنیشانی گرفته‌كان كرا.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌نوسینگه‌ی دهۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانى ده‌رمان له سنووری ئه‌و پارێزگایه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبوونه‌وه.