لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند گه‌شتیارێكی كورد له توركیا هاته ده‌نگ
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له پەرلەمانی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند گه‌شتیارێكی كورد له توركیا كهویستبوویان به‌ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه بگرن بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی هەرجۆرە ڕەگەزپەرستییەک دەکەین کە لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتییانی تورکیا لە شاری ترابزۆن بەرامبەر بەگەشتیارانی کوردستان کراوە، لەهەمان کاتیش‌دا داوا لەدەزگاکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەکەین دەستبەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەوهۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن.
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی
له پەرلەمانی کوردستان
2019/7/19