Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/7/9، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، لەھولی لیژنە له‌ تەلاری پەرلەمان، کوبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و تێبینییانه‌ی كه‌ له‌ ره‌شنووسى سه‌ره‌تایی یاسای ره‌وه‌ندى كوردستانى دا هه‌یه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر كرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی به‌خشى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و چالاكیى لیژنه‌كان له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێندرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌شداریكردنی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ له‌ خولێكی تایبه‌ت به‌ پرۆتۆكۆل و ئه‌ته‌كێت كه‌ له‌ رۆژانی 16 و17 و 18ى ته‌موزى 2019 له‌ سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆژیا و راهێنانی ئه‌وروپى (ETTC) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیى به‌شداریكردنی ئه‌ندامان له‌و جۆره‌ خولانه‌ كرایه‌وه‌.