لیژنەی کاروباری تەندروستی سەردانی وەزیری تەندروستی ده‌كات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٧/٢٠١٩، شاندێکی لیژنەی كاروبارى تەندروستی له په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرۆکایەتیی د.شایان کاکە صالح جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و یاوەریی بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه سەردانی وەزارەتی تەندروستی-یان کرد‌و لەلایەن د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان وێڕای پیرۆزباییکردن له د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی له‌پۆسته‌كه‌ى و ھیوایان خواست كه سه‌ركه‌وتووبێت و پرۆسه‌ی چاکسازییهكى باش لەسیستەمی تەندروستی ئەنجام بدرێت لەپێناو خزمەتکردنی زیاترى ھاووڵاتییان لەھەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە بەھاونیشتمانییان، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆئه‌و مه‌به‌سته.
لەبەرامبەردا وەزیری تەندروستی سوپاسیکردن و سەردانەکەی بەرزنرخاندو بەڵێنیدا کە ئەوەی لەتوانایدا بێت بۆ بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی ئەنجامی بدات و لەگەڵ لیژنە ى ته‌ندروستیى په‌رله‌مان لەھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوامدا ده‌بن.