لیژنەی یاسایی هەڵسەنگاندنی بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک کرد
بەمەبەستی هەڵسانگاندنی چوار پڕۆژەیاسا کە لەسەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی لیژنەکە کرابوو، سهعات ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۳ی تهموزى ۲۰۱۹، لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە سهرپهرشتیی بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لبژنە بهڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە کرا کە لەسەرۆکایەتبی پەرلەمانی کوردستانەوە ئاراستەی لیژنەی كاروبارى یاسایی کرابوون، ئەوانیش پڕۆژەیاسای مرۆڤسازی، پڕۆژە یاسای بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان، پڕۆژەیاسای ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لەسنووری شارەوانییەکان، دوا پڕۆژەیاسای کۆبوونەوەکەش هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ۳ی ساڵی۲۰۰۹، یاسای پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان بوو، پاش تاووتوێکردنی سەرجەم پڕۆژەیاساکان بەکۆی دەنگ بڕیاردرا کە ئاراستهی دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بكرێن بۆئهوهی بخرێنه بهرنامهی كارى دانیشتنهكانی پهرلهمان بۆئهوهى خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بكرێت.