مەڕاسیمێکی دابەشکردنی بڕوانامە لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو
سەعات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۹/۷/۲۰۱۹، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی کۆنسوڵی گشتیى ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بەهاوکاریی سەنتەری تەکنەلۆژیاو راهێنانی ئەوروپی ETTC، بڕوانامە به‌سه‌ر بەشداربووانی هەردوو خولی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی ئەوروپی و بەشداریی هاووڵاتی و مافی پێکهاتەکان و خولی پرۆتۆکۆل و ئیتیکێتی پەرلەمانی کە بۆ پەرلەمانتارانی کوردستان و ڕاوێژکاران و بەشێک لە ستافی لیژنەکانی پەرلەمان ڕێکخرابوو، دابه‌ش كرا.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان کورتەباسێکی سەبارەت بەئەرک و چالاکییەکانی سەنتەرەکە لەماوەی ڕابردوودا پێشکەش کرد‌و سوپاسی بەشداربووانی خولەکانی کرد کەژمارەیان ۷۹ کەسەو لەماوەی پێنج ڕۆژدا خولەکانیان بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە.
پاشان لەلایەن کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری تەکنەلۆژیاو ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC، وتاری بەخێرهێنان و سوپاسگوزاری پێشکەش بەئامادەبووانی مەڕاسیمەکە کرا.
پاشان لەلایەن ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و سەرۆک و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری تەکنەلۆژیاو ڕاهێنانی ئەوروپی بڕوانامەی بەشداریکردن به‌سه‌ر بەشداربووانی خولەکاندا دابه‌ش کرا.