Skip to the content
Menu

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ د. ڕێواز فایه‌ق ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د.ڕێواز فایه‌ق كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز خاتوو د. ڕێواز فایه‌ق،
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌خوازم.
په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ چه‌سپاندنی یاساییی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مه‌ده‌نی و ئیداری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا و بڕیاره‌ پێویسته‌كانه‌وه‌. هیوادارم به‌ ئه‌زموون و شاره‌زاییتان له‌ كاری په‌رله‌مانی و به‌ هاوكاریی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان، خزمه‌تێكی باشتر به‌ قۆناغی ئێستا و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بین بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموكراسی و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/7/2019