پڕۆژەبڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت
بەمەبەستی تاووتوێکردنی پڕۆژەبڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳/۸/۲۰۱٤ وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، کە لەدانیشتنی ئاسایىی ژمارە ۱٤ی ڕۆژی ۱۱/۷/۲۰۱۹ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەى كاروبارى شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له پهرلهمانی كوردستان بە سهرپهرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی كاروبارى یاسایی و سوسن محهمهد میرخان سەرۆکی لیژنەی كاروبارى شەهیدان قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی و ئەندامان و راوێژكارانی هەردوو لیژنەكه کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دا کە لەهۆڵی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، هەموو خاڵەکانی پڕۆژەبڕیارەکە تاووتوێکران و لەبەربوونی بارگرانیی دارایی لە مادەی ٥ی پڕۆژە بڕیارەکە ههردوو لیژنه بڕیاریاندا لەڕێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانهوه پڕۆژه بڕیارهكه ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کورستان بکهن بۆ وەرگرتنی بیروبۆچوونی حکومەتی هەرێم لهبارهیهوه.